مەسرور بارزانی: مەترسییەكانی كۆرۆنا بە هەند وەربگرن و پابەند بن بە رێکارەکانی خۆپارێزی

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو داواشی لە خەڵک کرد مەترسییەکانی کۆرۆنا بە هەند وەربگرن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد، ڕاشیگەیاند، ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم، کە جارێكی دیکە داواتان لێبكەم، مەترسییەكانی كۆرۆنا بە هەند وەربگرن و پابەند بن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی:

بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم  .

هیوادارم خوای دلۆڤان  نزا و ڕۆژووی هەموولایەكی قبوڵ كردبێت و ئەم جەژنە،  ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتییەکان و هاندەری ئاشتەوایی و تەبایی بێت لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان .

ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم، کە جارێكی دیکە داواتان لێبكەم، مەترسییەكانی كۆرۆنا بە هەند وەربگرن و پابەند بن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان.

جەژنتان پیرۆز و كوردستان هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا