حكومەت زیاتر لە 700 ملیار دینار بۆ پرۆژەكان خەرج دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی دراوە لەسەر تەرخان كردنی 736 ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: لەبەر بەرژەوەندی گشتی و لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە خەڵكی كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی داوە لەسەر تەرخانكردنی 736 ملیار و 759 ملیۆن دینار، بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژە بەردەوامەكان و پێشنیاركراوەكان بۆ ساڵی 2022 و 2023.

ئەوەشهاتووە ئەو بودجەیە بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتەكان خەرج دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا