لە ئابوری سەربەخۆوە بۆ فرۆشتنی نەوت لە رێگەی سۆمۆوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای 14 ساڵ هەناردەی نەوت لەسەر دەستی پارتی ئابووری سەربەخۆ لەهەرێمی كوردستان فەشەلی هێناو نەوت لەژێر فشاری دادگا نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكاندا تەسلیمی عیراق كرایەوە، كە ئەوەش خواستی خەڵك بوو بۆ ژیانێكی باشترو شەفافیەت لەداهات و خەرجی و نەهێشتنی گەندەڵی كەپێشتر خەڵك سوودی لێنەبینیبووە.

لەبارەی پرسی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای بڕ‌یارەكەی ژووری نێودەوڵەتی بازرگانی بۆ ناوبژیوانی بازرگانی ICC و راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە پەیامێكدا رایگەیاند: كاتی ئەوەیە بڕ‌یارە دروستەكە بدرێت سۆمۆ نەوتی هەرێمی كوردستان بفرۆشێت لەپێناو داهاتووی میلەتەكەمان و رێگریكردن لەدروستبوونی گرفت و قەیرانی گەورە.

لەسەر دەستی پارتی هەرێم تووشی قەیرانی زۆر بوو

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەكان لەپەرلەمانی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانی راگەیاند‌: بەداخەوە دوای 10 ساڵ لە مەلەفی نەوت بەدەستی پارتییەوە، هەرێمی كوردستان توشی قەیرانێكی گەورەی ئابووری هات و گەشەی ئابووری بۆ نزمترین ئاست دابەزی و پرۆژەكان وەستان و لێبڕ‌ینی مووچەو دواكەوتنی و پاشەكەوتكردنی مووچە هاتە ئاراوە.

وتیشی: ئابووری سەربەخۆ و هەناردەكردنی نەوت بووە دیاردەیەكی ناشرین و پەڵەیەكی رەش بەسەر حكومڕ‌انی كوردییەوە، كەلەپاڵ ئەمەشدا بینیمان نەوتی هەرێمی كوردستان لەدەست كۆمەڵێك چەتەو دز و مافیای بواری نەوتی-دا بوو.

تەسلیمكردنی نەوت خەڵكی دڵخۆش كرد

ئەندامەكەی لیژنەی سامانە سروشتییەكان دەشڵێت: خەڵكی كوردستان دڵخۆشن بە تەسلیمكردنەوەی نەوت بە بەغدا، چونكە لەبەغدا هەموو هاووڵاتییەك دەزانێت كەچەند لیتر نەوت هەناردەكراوەو بەچەند فرشراوەو داهاتی حكومەت چەندە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئێمە لە فرۆشتنی نەوت بینیمان 50% ی بۆ كۆمپانیاكانی حزب و دەڵاڵەكانی حزبێكی دیاریكراو بوو، كەواتە نەوت لەهەرێم بۆ حزێكی دیاركراو بوو بوو بەنیعمەت و بۆ هاووڵاتیانیش بووە نەگبەت.

پارتی نەوتی هەڕاج كردبوو

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت: هەڕ‌اجكردنی نەوتی هەرێم لەلایەن پارتییەوە دەسكەوتەكەی بڕ‌ینی مووچە و دروستكردنی قەیرانی جۆراوجۆر و برسی كردنی خەڵك و خستنی هەرێم .

لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگەیاند: ئەوەی روویدا رێككەوتن نەبوو، بەڵكو جێبەجێكردنی بڕ‌یاری یەكلاكەرەوەی ژووری نێودەوڵەتی بازرگانی بۆ ناوبژیوانی بازرگانی ICC بوو، ساڵانێكی زۆریشە یەكێتی فشار و پێداگری دەكات لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان و كۆتایی هێنان بەناشەفافیەتی نەوت و تاڵانكردنی سامانی ژێر زەوی هەرێم رێگا دروستەكە ئەوەیە لە رێی بەغداوە نەوت هەناردە بكرێت .
لوقمان وەردی وتیشی: چونكە پێش راگەیاندنی بەناو ئابوری سەربەخۆی كوردستان، پشكی هەرێم 17% بوو لە بودجەی گشتی عیراق بەبێ ئەوەی یەك دڵۆپ نەوت دەربهێندرێت، كەچی دوای رێككەوتنی ناچاری تەسلیمكردنی تەواوی مەلەفی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای نیشتیمانی سۆمۆ پشكی هەرێم تەنها 12.6% ە لە بودجەی عیراقی پێدەدرێت، هێشتا پارتی رازی و مەمنونیشە، ئەوەیە فەشەلی ئابووری سەربەخۆ.

لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا بەناوی ئابووری سەربەخۆ كە حكومەت ئەوساو ئێستاش لای پارتی بووە زیانی زۆری ئابووری بەقەوارەی هەرێمی كوردستان گەیەنراو هەرێمی كوردستان خستە ژێر قەرزێكی زۆرەوە كە بە 30 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، ئەمە جگە لەوەی تەنها چەند كەسێكی پارتی نەبێت كەس نەیدەزانی نەوت بەچەند و چۆن دەفرۆشرێت و داهاتەكەی چی لێدێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەنایاسایی نەوت هەناردە دەكرا، بۆیە لەژێر فشاری ژووری نێودەوڵەتی بازرگانی بۆ ناوبژیوانی بازرگانی ICC رۆژی 4-4-2023 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدای كردو بڕ‌یارەكەی ژووری نێودەوڵەتی بازرگانی بۆ ناوبژیوانی بازرگانی ICC لەبارەی هەناردەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان جێبەجێ كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا