ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی و عادل عەبدولمەهدی راگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کرد و بەیەکەوە تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کرد.

بەپێی بەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی بارزانی، هەردوولا تاوتوێی ئەو ئاڵنگارییانەیان کرد کە رووبەڕووی پڕۆسەی سیاسی عێراق دەبێتەوە، هاوکات، لەبارەی گەشەسەندن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

لایخۆیەوە مەسعود بارزانی جەختی لەوەکردەوە، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت، دەتوانرێت ببێتە دەروازەیەکی باش بۆ نوێگەری لە پڕۆسەی سیاسی و هێنانەدی ئیرادەی هاوڵاتیان لە گۆڕانکاری و سەقامگیری.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەم سەردانەی عادل عەبدولمەهدی هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی 75 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا