پەرلەمانتارێكی گۆڕان: مەسعود بارزانی هی ئەوەنیە ببێتە مەرجەع

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق پشتگیری خۆی بۆ قسەكانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی دەربڕی كە وتبووی مەسعود بارزانی مەرجەعی كورد نییە و تەنها مەرجەعی پارتییە، دەشڵێت ئەو قسەیە باسكردنی حەقیقەتێكە كە لە خۆر درەوشاوەترە.

كاوە محەمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە نووسینێكدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیویەتی: پشتیوانی خۆم بۆ قسەكانی ئاڵا تاڵەبانی دەردەبڕم و هیوادارم ئەمەش تەنها هەڵوێستی ئەو و بەشێكی یەكێتی نەبێت، بەڵكو هی هەموو یەكێتییەكان بێت، چونكە ئەمە پرسێكی خەتەرناكە و هەر كەس و حزبێك خۆی بە دیموكرات و ئازادیخواز بزانێت، دەبێت دژی بوەستێتەوە و بە هەموو توانایەك رێگری لێ بكات.

ئەو پەرلەمانتارە نوسیویشیەتی: دوایین هەڵوێستی ئاڵا تاڵەبانی، سەبارەت بە مەرجەع نەبوونی مەسعود بارزانی بۆ هەموو هەرێمی كوردستان؛ تەنها باسكردنی حەقیقەتێكە كە لە خۆر درەوشاوەترە و بەشێك لە پارتییەكان خۆیان تووشی ئەو واهیمەیە كردووە و چەندیش هەوڵی بۆ دەدەن نەك ناتوانن بیكەن بە حەقیقەت، بەڵكو هەڵسوكەوتی تەسكی حزبیانەی سەرۆكی حزبەكەیان، رۆژ بە رۆژ زیاتر ئەو قسەیەی ئەو و ئێمە و زۆرانی دیكەش دەسەلمێنێت.

دەشڵێت: نە پارتی ئەو حزبەیە بە قەد ساڵانی تەمەنی و ژمارەی كورسییەكانی لە پەرلەمان سەنگین بێت و نە سەرۆكەكەیشی هی ئەوەیە ببێت بە مەرجەعی هەموو هەرێمی كوردستان.

چەند رۆژێكە میدیاكانی پارتی كەوتوونەتە هێرشكردنە سەر ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق و هەڵبەستنی تۆمەتی جۆراوجۆر بۆی لە بەرامبەر ئەوەی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیایەكی عێراقی رایگەیاندووە، مەسعود بارزانی مەرجەعی كورد نییە و تەنها مەرجەعی پارتییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا