بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوام دەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە سەید عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی.

لە دیدارێكدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و شاڵاو عەلی عەسكەری و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال و سالار سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكان ئامادەبوون، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان تاوتوێكران و جەخت لە بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی و هەنگاوی بونیادنەرانە كرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری لە وڵات و سەرخستنی بەرنامەی چاكسازیی حكومەت.

لایخۆیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەید عەممار حەكیم كرد لە بەرامبەر خەمخۆری و پەرۆشی بۆ تەندروستیی سەرۆك بافڵ.

وتیشی، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ هاوڵاتییان بەردەوام دەبێت و ئامانجمان بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر و سەقامگیرترە بۆ خەڵكەكەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا