سودانی بڕیاری خانەنشینی بۆ بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراق دەردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە، محمد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق،  بڕیاریدا بە دوورخستنەوەى بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عێراق و بڕیاری خانەنشینی دەرکرد، هاوكات بیلال حەمدانیشی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا، ڕایگەیاندووە، ئەلسودانی بڕیاریدا سالم جەواد ئەلجەلەبی، بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی عێراق ڕەوانەی خانەنشینی بكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، جگە لە ئەركەكانی، بیلال ئەلحەمدانیشی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی بانكەكە.

هەر ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی بڕیاریدا مستەفا غالب مەخەیف، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لە پۆستەكەی دووربخاتەوە و عەلی موحسین ئەلعەلاقی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی بانكی ناوەندی بە وەكالەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا