یانەی بارسێلۆنا لە بەیانامەیەكدا لە تویتەر ئاشكرای كرد كە سێرجی ڕۆبێرتۆی بەرگریكاری یانەكە تووشی پێكان هاتووە
شەوی ڕابردوو لە یارییەكەیاندا دژی لیڤانتی ڕۆنالد ئاراوخۆ دووچاری پێكان هات و سێرجی ڕۆبێرتۆ شوێنی گرتەوە و ئەویش تووشی پێكان هات
یانەی بارسێلۆنا ئاشكراشی كرد كە پێكانەكەی سێرجی ڕۆبێرتۆ لە ماسولكەی ڕانی ڕاستیدایە
هەروەها ئاماژەیان بە كاتی گەڕانەوەی ڕۆبێرتۆ كرد و ئاشكرایان كرد كە ئەم وەرزە بۆ ڕۆبێرتۆ كۆتایی هات
شایەنی باسە بارسێلۆنا لەم وەرزەی خولی ئیسپانی تەنها دوو یاری ماوە ئەنجامی بدات ئەوانیش دژی سێتافیگۆ و ئیبارە