كۆنتی لەگەڵ خۆی چوار یاریزانی ئینتەرمیلان دەباتە ڕیاڵ مەدرید !

بەپێی زۆربەی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵی پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید و لە چەند ڕۆژی داهاتوو گرێبەستەكە دەبێت فەرمی

ڕۆژنامەی دیفێنسا سێنترالی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە كۆنتی داوای لە ڕیاڵ مەدرید كردووە كە چوار یاریزانی ئینتەرمیلانی بۆ بگوازنەوە ڕیاڵ مەدرید،یاریزانەكانیش بریتین لە:

ئەشرەف حەكیمی:كۆنتی حەكیمی دەوێت چونكە یاریزانەكە زۆر باش شارەزای یانەكەیە و ڕیاڵ مەدرید لە بەندی گرێبەستەكەیدا مافی گەڕاندنەوەی حەكیمی هەیە بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ

لاوتارۆ مارتینێز:لە ماوەی ڕابردوودا ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە ناوی بەستراوەتەوە بە ڕیاڵ مەدریدەوە و ئینتەرمیلانیش ڕێگری ناكات لە گواستنەوەی لاوتارۆ چونكە یانەكە پێویستی بە پارەیە بۆ دانەوەی قەرزەكان

نیكۆلا بارێلا: بارێلا لە هێڵی ناوەند یاری دەكات،یەكێكە لە ئەستێرەكانی خولی ئیتاڵیز،نرخەكەی دەگاتە 65 ملیۆن یۆرۆ،لە ئەگەری فرۆشتنی ئیسكۆدا،بارێلا باشترین بژاردەیە بۆ ڕیاڵ مەدرید

ئالیساندرۆ باستۆنی : كۆنتی باستۆنی بەرگریكاری دەوێت كە پێشتر لە ئینتەرمیلان كۆنتی دەیكردە سەرەكی،هەرچەندە گواستنەوەی باستۆنی كارێكی ئەستەمە چونكە ئینتەرمیلان گرێبەستەكەی نوێ كردەوە تا ساڵی 2023،بەڵام ئەگەر بكرێت بۆندێكی نایاب دەبێت وەك شوێنگرەوەی ڕامۆس یان ڤاران كە ئەگەری جێهێشتنی یانەكەیان هەیە

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا