لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چاوەكان لەسەر فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی ڕیاڵ مەدریدە كە گۆڕانكاری لە یانەكە بكات بە تایبەت دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ڕۆشتنی زەینەدین زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید
ڕۆژنامەی ماركا ئاشكرای كرد كە پێرێز دەبێت چەن بابەتێك چارەسەر بكات لەوانە،یەكلایی كردنەوەی چارەنووسی ڕاهێنەر و هەندێك یاریزان،هەروەها گرێبست كردن لەگەڵ چەن ئەستێرەیەك
1- كۆبوونەوەی پێرێز لەگەڵ زیدان : چونكە بەپێی سەرچاوەكان زیدان سوورە لەسەر جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید و ئامادە نیە بمێنێتەوە،بۆ شوێنگرەوەی زیدانیش هەریەكە لە ئالێگری و ڕاول و یواكیم لۆف
2- داهاتووی ڕامۆس: گرێبەستەكەی ڕامۆس لەگەڵ یانەكە تەنها 45 ڕۆژی ماوە و هەتا ئێستا ڕامۆس و ڕیاڵ مەدرید هیچ لایەكیان تەنازول لە مەرجەكانیان و ناكەن و نەگەیشتوونەتە ئەنجام،بۆیە داهاتووی كاپتنی یانەكە نا ڕوونە و چەندین یانە ڕامۆسیان كردوەەتە ئامانج لەوانە پاریس سانجێرمان و مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد
3- نوێكردنەوەی گرێبەستی لوكاس ڤاسكێز و ماڵئاوایی كردنی مارسیلۆ و ئیسكۆ
4- بەیڵ و هازارد: گاریس بەیڵ دوای ئەوەی ئەم وەرزە بە شێوەی خواستن ڕوویكردە تۆتنهام لەم هاوینە دەگەڕێتەوە ڕیاڵ مەدرید و مانەوەی لە تۆتنهام ئەستەمە بەهۆی مووچە بەرەزەكەیەوە كە 17 ملیۆنە
هازاردیش دوای پێكانە زۆرەكانی و پێشكەشنەكردنی ئاستی پێویست لە ئێستادا یانەكە ئەگەر بۆندێكی گونجاوی پێشكەش بكرێت ئامادەن دەست بەرداری ئەستێرە بەلجیەكە ببن
گەلاكتیكۆسی نوێ:پێرێزی سەرۆك پلانی لەسەر دوو بژاردە داناوە ئەوانیش مباپێ و هالاندە،بەڵام چانسی ئەستێرە فەڕەنسیەكە زیاترە چونكە مباپێ خۆشی زۆر مەبەستیەتی ڕووبكاتە ڕیاڵ مەدرید،هەروەها ڕیاڵ مەدریدیش لە دەرەوە و ناوەوەی یاریگە سەرسامە بە ئاست و كەسایەتی ئەستێرەكە