پۆڵەتیک پرێس
ماڵی مەزادی هێرج ئۆکچێنز ڕایگەیاند، کراسەکەی ئەفسانەی یاری باسکەی ئەمریکا مایکڵ جۆردن، کە لە ساڵی ١٩٨٢-١٩٨٣ بەرگری لە ڕەنگەکانی زانۆکی نۆرس کارۆلینا کرد، بە بڕی ١ملیۆن و ٣٨ هەزار دۆلار فرۆشرا.
بەڕێوبەری مەزادەکە کریس ئێڤی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئێمە شانازای بەوەوە دەکەین کە جۆردن ئەو کراسەی لەبەر کردووە، کراسەکە ژمارە ٢٣یەو ڕەنگی شین و سپیە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە شیکاگۆ لەبەری کردووە.
هەمان کراس لە ساڵی ١٩٩٩دا، بڕی ٦٣ هەزار و ٥٠٠ دۆلاری پێدرا، ماڵی مەزادی هێرج ئۆکجێنز پێشبینی نەدەکرد نرخەکەی بگاتە ملیۆنێک دۆلار.
زۆرترین نرخی جل و بەرگی جۆردن پێش ئەم کراسە گەیشتۆتە نزیکەی ٤٨٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی.