بەڤیدیۆ..شوانێک مەڕەکانی دەکات بەدڵ بۆ یادی پورە مردوەکەی

پۆڵەتیک پرێس

شوانێکی مەڕی ئوستورالی بەهۆی ڕێکارە تەندروستیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەیتوانی لە پرسەی پوری بەشداربێت، بۆیە بەڕێگەیەکی جیاواز بە مەڕەکانی دڵێکی گەورەی بۆ پرسەی پوری دروست کرد.

جاکسۆن دڵێکی دروستکرد بۆ دەربڕینی خۆشەویستی و وەفای خۆی بۆ پوری ئەم دیمەنەشی بە فڕۆکەیەک ڤیدیۆکرد بۆ یاد کردنەوەیی پوری، جاکسۆن نەیوانی لە دوا ساتەکانی ژیانی پوریدا ئامادە بێت و لەگەڵی بێت کە بەهۆی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد، چونکە نزیکەی 400 کیلۆمەتر لێی دوور بوو بۆیە ئەم ڕێگایەی هەڵبژارد بۆ بەخاک سپاردن و ماڵئاوای کردن لێی.

گرتە ڤیدیۆییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بینەرێکی زۆری هەبوو، لە گرتە ڤیدیۆکەدا هەزاران مەڕ دەردەکەون کە لە دەوری دانەوێڵەدا بەشێوەی دڵ کۆبونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا