بەهۆی دۆشاوی تەماتەوە ڕێگا دادەخرێت

پۆڵەتیک پرێس

دەسەڵاتداران ناچاربوون ڕێگای گشتی کە دورریەکەی ٢٣ میلە دابخەن، بە هۆی ڕژانی دۆشاوی تەماتەوە لەسەر شەقامە قیرتاوەکە چونکە دیمەنی فیلمێکی ترسانکی دروست کردبوو.

پێکدادنێک لە نێوان دوو بارهەڵگردا ڕوویدا لە نزیک ئۆفۆرد لەسەر ڕێگای ئەی ١٤ لە خۆرئاوای کامبریج بۆ پرامپتۆن، قەرەباڵخیەکی گەورەیان دروست کرد، دەسەڵاتدارانیش ناچار بوون ڕێگاکە دابخەن بۆ ئەوەی خێرا چاکی بکەنەوە.

پۆلیسی کامبریج شایر لە توێتێکدا وتی، وەک دیمەنی فیلمێکی ترسناک دەردەکەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا تەنها وردبوونی وردبوونی هەزاران قوتووی دۆشاوی تەماتەیە، لەسەر ڕێگەی گۆدمانچیستەر ئەی ١٤ پێکدادانەکە ڕوویدا لە نێوان دوو بارهەڵگردا، یەکێکیان زەیتی زەیتوون و دۆشاوی تەماتەی پێ بووە.

بەپێی وتەکانی پۆلیس یەکێک لە بارهەڵگرەکان بریندار بووە براوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام چارەسەری بۆ کراوە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکەش بەردەوامە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیشدا دەنگ دانەوەیەکی زۆری لێ کەوتۆتەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا