بەتەمەنترین ژن لە چین مرد

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی هەواڵی “شینهوا” بڵاویکردەوە بەتەمەنترین ژن لە چین ئەلمێهان سییتی لە تەمەنی 135 ساڵیدا مرد.

ئەو ژنە چینیە لە ناوچەی کاشگەری سینکیانگ کاوینچەی خۆبەڕێوەبەری دەژیا، تا ڕادەیەکەی باش ژیانێکی چالاکی هەبوو، تا دوا ساڵەکانی تەمەنی بەردەوام خۆی ئیشی ماڵەوەی دەکرد و یارمەتی کەسانی دیکەی قبوڵ نەدەکرد، بەردەوام پیاسەی دەکرد، سەرەڕای تەمەنی یارمەتی نەوەکانی دەدا منداڵەکانیان بەخێو بکەن.

صورة

ئاژانسەکە ڕایگەیاند، گوندی کۆمشریک کە ئەلمێهان سییتی تێدا ژیاوە لە چین بە گوندی بەتەمەنترینەکان ناسراوە، ژمارەیەکەی زۆر لە کەسە بەتەمەنەکانی سەرووی تەمەن 90 ساڵی تێدا دەژی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا