دەستە ساردەکان نیشانەن بۆ نەخۆشی مەترسیدار

پۆڵەتیک پرێس

بافیل خۆرۆشیڤ پزیشکی مێشکی ڕوسی، ئاشکرای دەکات ساردبوونی دەستەکان  ئاماژەن بۆ ڕەقبوونی دەمارەکان.

خۆرۆشیڤ لە چاوپێکەوتنێکدا ڕوونی کردەوە، ناشکریت هەموو کاتێک ساردبوونی دەستەکان ئاماژە بێت بۆ ئەم نەخۆشیە بەڵام دەتوانین بڵێین لە زۆربەی کاتدا ئەمە ڕوو دەدات، چەندنین نیشانەو هۆکاریتر هەن کە ئاماژەن بۆ نەخۆشی ڕەقبوونی دەمار، یەکێک لە هۆکارەکانیش ڕەقبوونی خوێنبەرەکانە.

بەپێی بڵاو کراوە پزیشکیەکانیش ئەم دیاردەیە دەکرێت هۆکار بێت بۆ کەم بوونەوەی خوێن.

وتیشی دابەزینی پەستانی خوێنی مرۆڤ دەبێتە هۆی ئەوەی، لە جەستەدا وا دەربکەوێت شوێنێک خوێنی بۆ ناچێت بۆ ماوەیەکی کاتی، ئەمش ڕەنگە هەندێک کات بەهۆی ڕەقبوونی دەمارەکانەوە بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا