پۆڵەتیک پرێس
پسپۆڕی تایبەت بە بواری خۆراک دەڵێت: هەندێک خواردنەوەی گەرم یان سارد ڕۆڵێکی گرنگیان لە کرداری هەرس و دابەزاندنی کێشدا هەیە، هەروەها ڕێژەی شەکری خوێن ڕێکدەخەن، پێچەوانەی خواردنەوەکانی دیکە یان سۆدە کالۆریەکەی زۆری تێدایە.
پێنچ خواردنەوە یارمەتی کرداری هەرس دەدات و کێش دادەبەزێنێت:
-چای سەوز
گرنگترین خواردنەوەی گەرمە یارمەتی کرداری هەرس و دابەزاندنی کێش دەدات، دژەئۆکسانە، وزە بە لەش دەبەخشێت، خواردنەوەی چای سەوز نیو کاتژمێر دوای نان خواردن یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات.
-خواردنەوەی زیرە
تۆوی زیرە ڕۆڵێکی زۆری لە دابەزاندنی کێشدا هەیە، دەتوانرێت بکرێتە ئاوەوە و پاشان بخورێتەوە، ڕۆژانە خواردنەوەی یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، دژەئۆکسانە ڕێگری لە ئاوسانی سک دەکات و کرداری هەرس باشتر دەکات، دەتوانرێت کەمێک یانسونیش بۆ خواردنەوەی زیرە زیابکرێت ڕێگری لە غازات دەکات.
-ئاو
لەگەڵ ئەوەی ئاو یەکێکە لەو خواردنەوانەی هیچ کالۆریەکەی تێدا نییە، وزەیەکی زۆر بەلەش دەبەخشێت، کردارەکانی لەش و بەتایبەتی کرداری جگەر چالاکتر دەکات.
-خواردنەوەی زەنجەبیل و هەنگوین و لیمۆ
زەنجەبیل لەگەڵ هەنگوین و لیمۆ یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات و هەستی تێربوون زیاد دەکات، شێوازی ئامادەکردن و بەکارهێنانی: دوو کەوچک زەنجەبیلی هاڕاو یان فرێش دەکەیتە ئاوی گەرمەوە بۆماوەی پێنچ خولەک وازیلێدەهێنیت، دواتر کەوچکێک هەنگوین و کەوچکێک ئاوی لیمۆی تێدەکەیت، جوان تێکەڵی دەکەین پاشان ڕۆژانە پێش یان دوای نان خواردن دەیخۆیتەوە.
-خواردنەوەی نەعنا
نەعنا یەکێکە لە ئەنزیمەکانی هەرس کردن، یارمەتیدەرە لە گۆڕینی چەوریەکان بۆ وزە، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش، ئامۆژگاری دەکرێت نەعنای فرێش بەکاربهێنرێت لەجێی وشککراو، چونکە کاریگەری زیاترە.