پۆڵەتیک پرێس
مانگی ڕەمەزان بە باشترین دەرفەت دادەنرێت بۆئەوەی سیستمی خۆراکی تەندروست هەڵبژێریت بەوەش پارێزگاری لە تەندروستی جەستە و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان بکەیت، هەروەها دەرفەتێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش و چارەسەرکردنی کێشەکانی کرداری هەرس.
پزیشکێکی پسپۆڕی هیندی ڕۆجوتا دیویکار باس لەوە دەکات خواردنەوەی شیر لە ژەمی پارشێودا یان ماستی تێکەڵ بە میوەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، شیر تەواوی ماوەی بەڕۆژووبوون ڕێگری لە تینوێتی دەکات، میوەکانیش هەرسکردنیان ئاسانە و ڕێگری لە ئاوسانی سک و قەبزی دەکەن.
ڕۆجوتا باسی لەوەشکرد ئەو کەسانەی کێشەی بێهێزبوون یان قەبزیان هەیە دەتوانن لە ژەمی پارشێودا خواردنەکانی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵەکان، دانەوێڵەکان و مۆز بخۆن، چونکە وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشن و چارەسەری قەبزی دەکەن، هەروەها خواردنی خورماش لە پارشێودا سوودێکی سەرسوڕهێنەری هەیە.