ناوەڕۆكی كۆبونەوەی كازمی و نانسی پیلوسی ئاشكرا كرا

پۆڵەتیك پرێس

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و نانسی پیلوسی سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمریكا كۆبونەوەو باسیان لەسەروەری خاكی عێراق و پەیوەندییەكانی هەردولا كردوەتەوە.

بەپێی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ نانسی پیلۆسی جەختی لەسەر سەروەری خاكی عێراق كردووەتەوە، هاوكات باسی لە گرنگی پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكا و عێراق كردووە بەتایبەت پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان هەردوولا.

هەروەها باس لەوەشكراوە كازمی لەكۆبونەوەكەدا جەختی لەوەكردوەتەوە هاوكاری نێوان عێراق و ئەمریكا تەنها لە بواری ئەمنی و ئابوری كورت ناكرێتەوە، بەڵكو چەندین بواری جۆراوجۆری دیكەش دەگرێتەوە.

لای خۆشیەوە پیلوسی سەرۆكی ئەنجومەنی ئەمریكا رایگەیاندووە، عێراق وڵاتێكی گرنگی ناوچەكەیە و هەمووان كۆكن لەسەر پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی لە رووبەڕووبوونەوەی داعشدا.

دەشڵێت، ئایندەیەكی گەش چاوەڕێی عێراق دەكات و ئەمریكاش لە پاراستنی سەروەری خاكەكەی پشتیوانی دەبێت.

ناوەڕاستی هەفتەی رابردود مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریكای كردو لەگەڵ ترەمپ و بەشێك لەبەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆبویەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا