لێدوانێكی نوێ‌ لە فەتحەوە دەربارەی خۆكاندیدكردنەوەی كازمی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، مستەفا كازمی دەیەوێت لە ڕێگەی پشتیوانی دەرەكییەوە ببێتەوە بە سەرۆك وەزیران، باس لەوەش دەكات بەڵام دیمەنی سیاسیی عێراق وادەردەكەوێت كازمی پۆستەكە وەرناگرێتەوە.

غەزەنفەر بەتیخ، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ئاشكرایكرد، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق هێندەی گرنگی بە دۆسییەی دەرەكی دەدات هێندە گرنكی بە چارەسەری كێشە ئابوری و سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی عێراق نادات.

ئەو ئەندامەی فەتح، مستەفا كازمی تۆمەتباركرد بەوەی دەیەوێت لە ڕێگەی سەردانەكانی بۆ دەرەوەی وڵات گرنتی وەرگرتنەوەی پۆستەكەی بكات.

بە وتەی ئەو ئەندامەی فەتح، مستەفا كازمی نایەوێت خواستی خۆی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران ئاشكرا بكات، بەڵام دیمەنی سیاسیی عێراق وادەردەكەوێت كازمی پۆستەكە وەرناگرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا