پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكانی کردووە، میکانیزمی ھەژمارکردنی نمرەکانی بۆ ئەم ساڵی خوێندن دیاریکردووە.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا ئاماژە بەوەکراوە کەخوێندكارانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە کۆتایی ساڵ تاقیکردنەوەی نیشتمانی ئەنجام دەدەن .
لە نوسراوەکەدا هاتووە، قۆناغی 1 تا 3 ی بنه‌ڕه‌تی به‌رده‌وام ده‌بن له خوێندنی ناو پۆل و ده‌بێت هه‌رچوار نمره‌ی هه‌ڵسه‌نگانیان هه‌بێت به ره‌چاو كردنی ئه‌وه‌ی چواره‌م هه‌ڵسه‌نگاندن له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ دابنرێت كه له 22/6/2021 ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، پۆلەکانی 4 تا 11 بەردەوام دەبن لەناو پۆل و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان لە 22/6/2021 ئەنجامدەدەرێت.
هاوكات سەیوان عەلی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند،ئەو خوێندكارانەی بەڵێن نامە پڕدەكەنەوەو بەشداری خوێندنی ناوپۆل ناكەن نمرەی بەدەستهاتووی تاقیكردنەوەكانیان دابەشی دوو دەكرێت و لەشوێنی ئەو هەڵسەنگاندنانە دادەنرێت كەنمرەی نییە.