تەندروستی عێراق: ٣٥١ هەزار و ٦٨٠ کەس ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە

پۆڵەتیک پرێس

وەزارەتی تەندروستی عێراق دواین ئاماری توشبوون و گیانلەدەستدان و کوتان بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنای بڵاوکردەوە .

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاندووە، کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لەسەر ئاستی عێراق گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٦٥ هەزار و ١٩٩ کەس .

ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆی گشتی مردن بە کۆرۆنا گەیشتووەتە ١٥ هەزار و ٤٦٥  کەس .

لەبارەی رێژەی بەکارهێنانی ڤاکسین لەسەر ئاستی عێراق وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە، تا ئێستا ٣٥١ هەزار ٦٨٠ کەس ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا