محەمەد شیاع سودانی دێتە هەرێم

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

میدیاکانی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرایان کرد، “ئامانج لە سەردانەکەی سودانی بۆ هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و گفتوگۆکردنە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق”.

هاوکات، بڕیارە سودانی بەرنامەی کابینەی وەزاری و پشکی کورد لەناو حکومەتەکەی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم تاوتوێ بکات.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆکی نوێی کۆماری عێراق محەمەد شیاع سودانی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا