بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە کاتژمێرەکانی کارکردن کەمدەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە10ی تەمموز، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان ئاشکرایکرد، بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە کاتژمێرەکانی کارکردن کەمدەکرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان ڕایگەیاند،” بە لەبەرچاوگرتنی بەرزی پلەکانی گەرما، کاتژمێرەکانی کارکردنی کرێکارانی پاککەرەوە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان کەمکرایەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، کاتژمێرەکانی کارکردنی کرێکارانی پاککەرەوە لە بەیانییەوە تا کاتژمێر 11:30ی پێشنیوەڕۆ دەبێت.

لەکاتێکدا، پێشتر کرێکارانی پاککەرەوە لە بەیانییەوە تا کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ کاریان دەکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا