800 ملیۆن دینار بەمەبەستی ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا بۆ سلێمانی دابینرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دابینکردنی بڕی 800 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە سنووری پارێزگاکە.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، “سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە بڕی 800 ملیۆن دینار وەک بودجەی فریاگوزاری خێرا بۆ سلێمانی خەرجبکرێت، ئەمەش بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشی کۆلێرا لە سنووری پارێزگاکە”.

ڕۆژی یەکشەممە، لەدوای پشتڕاستکردنەوەی کەیسەکانی سکچوون و ڕشانەوە، دوای ئەوەی لە بەغدا برانە تاقیگە و پشکنینیان بۆ کرا، دەرکەوت ئەو حاڵەتانەی لە سلێمانی تۆمارکراون کۆلێرایە، بەوهۆیەوە تەندروستی سلێمانی باری لەکاناوی ڕاگەیاند و داوای لە هاووڵاتیان کرد پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا