بایرن میونخ لە دەرەوەی یاریگا گۆڵ لە ڕیاڵ مەدرید دەکات

بۆندی یاریزان لویس فاسکێزی ئیسپانیایی و بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید هاوینی ئەمساڵ کۆتایی دێت ناوبراو پاش ئەو کاتە دەتوانێت بەبێ بەرامبەر و کوێی پێ خۆش بێت بۆی بڕوات .

چەند سەرچاوەیەک ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن چەند یانەیەکی گەورە ئارەزووی ئەوە دەکەن بۆند لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆ بکەن و پەلکێشی ڕیزەکانیانی بکەن ، تۆڕی سکای سپۆڕتی ئاڵمانی ئاشکرای کردووە یانەی بایرن میونخ بەفەرمی دانوستانی لەگەڵ بریکارەکەی فاسکێز کردووە مەبەستی یەکلایکردنەوەی گرێبەستی ناوبراو .

لەلایەن خۆیەوە ڕۆژنامەی ئەی بی سی بڵاویکردەوە ئەرکی یانە ئاڵمانێکە سەخت بووە چوونکە هەر یەک لە یانەکانی چێڵسی و مان یوناتید و میلان هەوڵی بەدەستهێنانی فاسکێز دەدەن .

بەڵام ئەوەی چەنسی بافاریا زیاد دەکات ئەوەیە یانە ئاڵمانێکە بەدۆخێکی باشدا تێپەڕ دەبێت و یاریزانەکانەش دەتوانێت لە چەند بنکەیەکی جیاواز ( جۆکەر ) یاری بکات ؛ بۆیە بایرن دەیەوێت ئەو نێچرە لە دەست ڕیاڵ مەدرید بەبێ بەرامبەر بەدەست بهێنێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا