پۆڵه‌تیك سپۆرت
دوو رۆژه لیۆنێل میسی ده‌ستی كردۆته‌وه به مه‌شقكردن و بریاره له یاریی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی یانه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن میسی ئێستا ئازاده و كۆتایی وه‌رز ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به یانه‌ی دڵخوازی خۆیه‌وه بكات، به‌ڵام لیۆ هێشتا بریاری ئه‌وه‌ی نه‌داوه چی ده‌كات و چاوه‌رێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی تازه‌ی به‌رشه‌لۆنه و رووداوه‌كانی ساڵ ده‌كات.
ئێستا یانه‌كانی مانچسته‌ر سیتی و پاریسان جێرمان و ئه‌نته‌ر میلانیش هاتوونه‌ته سه‌ر هێڵ بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر داهاتووی یاریكه‌ره‌كه، به‌ڵام میسی له دوا دیداریدا وتی:
“پێویسته چاوه‌رێی كۆتایی وه‌رزه‌كه بكه‌ین”.
واته نزیكه له‌وه‌ی یانه‌كه‌ی جێبێڵت، یان به پێچه‌وانه‌وه؟