لە ركابەرییەكانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ بچوكترین پاڵەوان دەركەوت كە تەمەنی تەنها 13 ساڵەو توانی یاریی سكەیت بۆردینگدا لەسەر ئاستی خانمان پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت و ببێتە خاوەنی مەدالیای زێڕ.
مۆمیجی نیشیای ژاپۆنی لە یاریی سكەیت بۆردینگدا لەسەر ئاستی خانمان كە تەمەنی تەنیا 13 ساڵ و 330 رۆژە میدالیای زێڕ و پلەی یەكەمی ركابەرییەكەی بردەوە.
بەوەش ئەو یاریزانە بوو بە یەكێك لە بچووكترین پاڵەوانەكانی مێژووی ئۆڵمپیاد.
دوای بردنەوەی ئەم میدالیایە لەلایەن نیشیا، ژاپۆن كۆی گشتی میدالیاكانی لە ئۆڵیمپیادی تۆكیۆدا گەیاندە 8 میدالیا، كە 6 میدالیای زێڕ، میدالیایەكی زیو و میدالیایەكی برۆنزیان بەدەستهێناوە.