پۆڵەتیک پرێس
هەمیشە گوێمان لەوە بووە، کە پێویستە دەستەکانمان بشۆین و ئاگاداری پاک و خاوێنی بین بۆ خۆ پاراستن لە کۆرۆنا، ٧ کات دیاری کراوە کە پێویستە هەرچۆنێک بێت دەستەکانت بشوێت تاوەکو بە دووربیت ئەگەری توشبوونت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر کەم بێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی میسر، لە لاپەڕەی فەرمی فەیسبوکی خۆیان بڵاویان کردەوە، ٧ کاتیان دیاریکردەوە بۆ شتنی دەستەکان تاوەکو لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە دوور بیت ئەو ٧ کاتەش بریتین لە
١-پێش دروست کردنی خواردن، دوای دروست کردنی خواردن
٢-دوای کۆکەو پژمە
٣-دوای چونە توالێت
٤-دوای دەستدان لە ئاژەڵ
٥-پێش گرنگیدان و چاودێری کردنی نەخۆشێک، هەروەها دوای ئەوە
٦-پێش وە پاش گۆڕرینی دایبی مناڵ
٧-دوای ئەوەی دەست لە خۆڵ و خاشاک دەدەیت.