سەهۆڵ چارەسەری وشکی پێست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خانمان، لە هاویندا پێستیان وشک دەبێتەوە بەهۆی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆرەوە، بۆ ماوەیەکی زۆر، یاخود بەهۆی پشت گوێ خستنی ئاو خواردنەوە یاخود خواردنە شێدارکەرەوەکان ڕۆژانە.

لێرەوە چارەسەرێکی ئاسانتان بۆ دادەنێین بۆ ئەو کێشەیە، ئەویش بەکار هێنانی سەهۆڵە ڕۆژانە.

بەپێی بڵاو کراوە تەندروستیەکان، بەکارهێنانی سەهۆڵ رۆژانە، زۆر باشە بۆ پێستی وشک ئەگەر بەم شێوەیە بەکار بهێندرێت.

١-هەڵمێک بۆ دەم و چاوت بکە

٢-کرێم یاخود شامپۆیەکەی دەم و چاو شتن بەکار بهێنە بۆ پاککردنەوەی دەم و چاوت.

٣-ماسکێک بەکار بهێنە با ٢ خولەک بە پێستەوە بمێنێتەوە، لە ماست و هەنگوین و شانەی هەنگوین پێکهاتبێت.

٤-دواتر دەم و چاوت بشۆ بە ئاوێکی شلەتێن.

٥-لە کۆتایدا پارچە سەهۆڵێک، بە شێوەی بازنەیی بهێنە بە دەم و چاوتدا، دواتر کرێمێکی شێدارکەرەوە بەکاربهێنە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا