پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ڕێنمایی یاریزانەکانی دەکات بۆ یاریەکەی ئەمشەو بەرامبەر پاریس سانجێرمان تەنیا جێژ وەربگرن و باشتر بجوڵێن .
گواردیۆلا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئێستا کاتی جێژ وەرگرتنە لە گەشت و فرۆکەخانە و قاوە خواردن و بینی یاریەکانی پیشتر ، بیرتان بێت ئێمە ئێستا لە چوار باشترینەکەی جیهانین جەنسی ئەوەشمان هەیە ببینە باشترین و یەکەمین لە جیهاندا .
گواردیۆلا ووتی بیرمە ساڵی ١٩٩٢ کاتێک کرۆیف تیپی خەونەکانی بارسای دروستکرد و بوونە پاڵەوان هەمان ڕێنمایی کردن کە پێویستە بۆ ئەمجۆرە یاریانە تەنیا جێژ وەربگرین تا ئەوەی ببیتە پاڵەوان ، ساڵی ٢٠١٦ سیتی بەسەرپەرشتی پلیگرینی گەشتۆتە ئەم قۆناغە بۆیە گواردیۆلا دەیەوێت هەرچۆنێک بێت ستی بگەیەنێتە لووتکەی یانە پاڵەوانەکان .
گواردیۆلا ووتی باشتریب چەک بەرامبەر پاریسیەکان ئەوەیە هاوسەنگ بیت بۆ هاوسەنگبوونیش پێویستە هەمیشە و بەردەوام تۆپت لابێت چوونکە کاتێک تۆپت لایە ئیدی تۆ خاوەنی هەموو شتێکی ڕاستە یانەی پاریس تیپێکی زۆر نایابە بەڵام ئێمە شیوازی خۆمان ناگۆڕێن بەردەوامین لە جێژ وەرگرتن لە کۆنتڕۆڵکردنی تۆپدا .