پۆڵه‌تیك سپۆرت
کارگێڕیی یانه‌ی یوڤانتوس پلانی داناوە لە مانگی شوباتی داهاتوو، به‌ر لە داخستنی دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان، دەستەوارەیه‌كی نوێ بخاتە بەردەم پاولۆ دیبالای هێرشبه‌ری ئةرجةنتينى و یانه‌كه.
ئه‌مساڵ دیبالا ئاستی خراپه و مووچه‌ی ساڵانه‌شی زۆره، بۆیه یانه‌كه ده‌یه‌وێت بۆ رێگری له چوونی ئه‌و یاریكه‌ره 10 ملیۆن یۆرۆ ساڵانه‌كه‌ی بهێلێته‌وه و دوو ملیۆنی دیكه‌ی بۆ پاشه‌كه‌وت بكات، هه‌رچه‌نده ناوبراو ئه‌مساڵ له 18 یاریی خولی ئیتاڵی یه‌ك گۆڵی بۆ یوڤی كردووه، به‌ڵام ئاندریا ئانێلی سەرۆکی یانەكه دەڵێت:
“دیبالا سەرکردەی داهاتووی ئێمه‌یه و دەمانەوێت گرێبەستی یاریزانەکە تازه بكه‌ینه‌وه”.