سوارێز دەمێنێتەوە لە بەرشەلۆنە نا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لویس سوارێزی ئۆرەگوایی هێرشبەری بە توانای یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی بێ‌ هیوا بوو لەوەی ڕوو لە یانەی یۆڤنتۆس تۆرینۆ بكات سەرەڕای ئەوەی ناوبراو تاقی كردنەوەی زمانی ئیتاڵیشی بە سەركەوتوویی بە ئەنجام گەیاند، بەڵام شەوی ڕابردوو یانەی خانمە پیرەكە بۆندی لەگەڵ ئیدین دزیكۆ واژوو كرد بەو شێوەیەش گواستنەوەی سوارێز هیچ پێویستی نەما.

ڕۆژنامەكانی ئیتاڵیا بڵاویان كردەوە: پەیوەندی یۆڤی بە سوارێزەوە بە كۆتا هات دەنگۆیەك هەیە ئینتەر هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە بدات، بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیە بە هیچ شێوەیەك لێدوانیان لەو بارەیەوە نەداوە.

لای خۆشیانەوە ڕۆژنامەكانی نزیك لە یانەی بەرشەلۆنەوە ئەوەیان بڵاو كردۆتەوە كە پێ‌ دەچێت سوارێز ڕوو لە یانەیەكی نێو لالیگا بكات بەو پێیەی جێگەیەكی بۆ نەماوەتەوە لە نێو پلانەكانی ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری نوێی یانەكەدا هەر بۆیە لە ئێستادا یانەی ئەتڵەتیكۆ دی مەدرید داوایەكی ئاراستەی یانەی بەرشەلۆنە كردووە بە مەبەستی ڕێگە پێدانیان بە ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ سوارێز تا بیگوازنەوە ڕیزەكانیان و یانە كەتەلۆنییەكەش قاییل بووە بەو داوایە بۆیە پێ‌ دەچێت سوارێز دواجار لە لالیگا بمێنێتەوە، بەڵام لە بەرشەلۆنە نا لە ئەتڵەتیكۆ.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا