ئۆدیگارد جێگەی خۆی كردەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی ماوەی 5 ساڵ دەگواسترایەوە بە خواستن لەم یانەوە بۆ ئەو یانە دواجار مارتین ئۆدیگاردی نەرویژی گەڕایەوە ڕیاڵ مەدرید.

لەگەڵ دوو گەورەدا

ئۆدیگارد بە زوویی توانی خۆی لەگەڵ یاریزانانی ڕیاڵ بگونجێنێت ئەمەش هەموانی تووشی شۆك كردووە بە خودی زێدانیشەوە كە ڕایگەیاندووە ئەو یاریزانە داهاتوویەكی گەشی دەبێت لەگەڵ ڕیاڵ بە تایبەتیش كە خۆی بە تەلەفۆنێك لە ڕیاڵ سۆسیدادەوە گەڕاندییەوە كاتێك هەفتەی ڕابردوو زیزۆ تەلەفۆنی بۆ كرد بوو داوای لێ‌ كرد بوو بگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ، چونكە پێویستی پێیەتی هەر ئەمەش بوو وای كرد یاریزانە لاوە تەمەن 21 ساڵەكە بگەڕێتەوە كاتێكیش گەڕایەوە سەرەڕای بوونی پێكانیش، بەڵام گۆڕانكارییەكی زۆر لە دروست بوونی جەستەیی و بەرز بوونەوەی تواناكانی هەستی پێ‌ كراوە ئەمەش زێدانی زۆر دڵخۆش كردووە.

بە پێی ئەوەی پێگەی ڕیاڵ بڵاوی كردۆتەوە یاریزانەكە لەگەڵ زیدان گونجاوە، چونكە كاتێك زیزۆ ڕاهێنەری تیپی كاستیا بوو ئۆدیگارد یەكێك بوو لە یاریزانە باشەكانی هەر بۆیە بۆ زیدان یاری پێ‌ كردنی لە هێڵی ناوەند لە هەر شوێنێكدا بێت كیشەی نییە و دەتوانێت مەزنترین ئاست پێشكەش بكات.

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكەین كە ئۆدیگارد كاتێك یاریزانێكی لاو بوو یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونخ و لیڤەرپول هەوڵی زۆریان بۆ دا دواجار یاریزانە لاوەكە یانەی شاهانەی هەڵبژارد و بڕیاری دا یاری بۆ ڕیاڵ بكات لە داهاتوودا.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا