كاڤانی سوپاسی هاندەرانی پاریس دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت

پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو بە ڕەسمی پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە كرد بە خۆڕایی و بە بۆندێكی دوو ساڵە.

ئیدیسۆن كاڤانی هێرشبەری ئۆرەگوایی بە توانا لە نامە ڤیدیۆییەكی تایبەتدا كە پێشكەش بە كەناڵی bein سپۆرتی كرد بوو تا پەخشی بكات وتەیەكی ئاراستەی هاندەرانی یانەی پاریس سانت جێرمان كرد كە ماوەی 7 ساڵ لەگەڵیان بوو سوپاسی كردن بۆ ئەو ڕێز و خۆشەویستییەی كە پێشكەشیان كرد بۆی، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج بوو لە نامە ڤیدیۆییەكەی ئەو هێرشبەرە ئۆرەگواییەدا هیچ باسی ئیدارەی یانەكەی نەكرد وەك ئەوەی تووڕە بێت لێیان لە پای ئەوەی كە كردیان بەرامبەری و دووریان خستەوە لە پێكهاتەی یانەكە و بۆندەكەییان هەڵوەشاندەوە.

جێی باسە لە كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە كۆمەڵەی 8 هەردوو یانەكانی مانچستەر یونایتد و پاریس سانت جێرمان ڕووبەڕوو دەبنەوە بەمەش ئیدیسۆن كاڤانی داخی دڵی خۆی بە ئیدارەی یانەكەی پێشووی بڕێژێت.

دانەر ئەسڵان

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک