هەڵوێستی نوێی سعودیە لەبارەی دانوستان لەگەڵ ئێران

پۆڵەتیک پرێس

محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە جەختی لەوەکردەوە، وڵاتەکەی دەیەوێت پەیوەندی نایاب لەگەڵ ئێراندا بنیادبنێت.

لەساڵی 2016ەوە پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعودیە پچڕاوە و لەوکاتەوە هەردووکیان یەکتر بە تێکدانی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆمەتباردەکەن.

محەمەد بن سەلمان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سعودیە وتی: لەکۆتاییدا ئێران دراوسێیە و هەموو نیازی ئێمە ئەوەیە پەیوەندییەکی باشمان هەبێت لەگەڵیدا.

وتیشی: کێشەی ئێمە لەگەڵ ئێران لەسەر کردەوە نەرێنییەکانێتی، ئیدی بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت یاخود بەرنامەی موشەکی بالیستی، یاخود پاڵپشتیکردنی ئەو میلیشیا نایاساییانەی لەهەندێک وڵات چالاکییان هەیە.

لەماوەی ڕابردوودا سەرچاوەیەک لەحکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، سەرەتای مانگی نیسان دیدارێک هەردوو شاندی باڵای ئێران و سعودیەی لەبەغدا کۆکردووەتەوە، سەرباری ئەوەی سعودیە ئەم هەواڵەی ڕەتکردەوە، بەڵام ئێران هیچ لێدوانێکی نەدا جگە لەوەی وتی، دیالۆگی سعودیە هەمیشە پێشوازیلێکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا