پۆڵەتیک پرێس
سەعید خەتیب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پێشوازی دەکەین لەدیالۆگی سعودیە کە لەبەرژەوەندی هەردوولاماندایە و دەبێتەهۆی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکە.
لەمیانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا سەعید خەتیب وتی: ڕاپۆرتەکان لەبارەی کۆبوونەوەی ئێران و سعودیە لەعێراق کەموکوڕییان هەیە و زانیاری نادروستیان تێدایە.
وتیشی: ئەو کەسانەی هەواڵ لەبارەی هەبوونی دیالۆگی ئێران – سعودیە بڵاودەکەنەوە “مێژوویەکی درێژیان لە بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە و درۆ هەیە”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی یەکشەممە ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز بڵاویکردەوە، لەهەوڵێکدا بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لەپەیوەندییەکانی نێوانیان، بەرپرسانی سعودیە و ئێران دیالۆگی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە.