بودجەیەکی تایبەت بۆ وشكە‌ساڵی تەرخان دەکرێت

پۆڵەتیك پرێس

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی راسپارد بۆ ھە‌ماھە‌نگی كردن بە‌مە‌بە‌ستی كە‌مكردنە‌وە‌ی زیانە‌كانی وشكە‌ساڵی و دانانی پلانی گونجاو بۆ رووبە‌رووبونە‌وە‌ی.

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو و پارێزگارانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و نوێنەرانی وەزارەتەکانی شارەوانی و پلاندانان، کۆبونەوەیە‌كی تایبەت بەشێوازەکانی ڕووبەڕووبونەوەی وشکەساڵی لەهەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان یڵاویكردەوە،بەمەبەستی کەمکردنەوەی زیانە ئابورییەکانی وشکەساڵی لەسەر سێکتەرە جیاوازەکان، بودجەیەکی تایبەت تەرخانکرا و بڕیاردراوە ئەولەویەت بدرێت بەزامنکردنی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاوڵاتییان و هەروەها گرنگی بدرێت بە پرۆژەکانی کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی.

هاوکات لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ئەم پرسە باس بکرێت بۆ ئەوەی هاوکاربن لەچارەسەرکردنی هەر گرفتێکدا کەرووبەرووی هەرێم ببێتەوە بەهۆی کاریگەرییەکانی وشکەساڵییەوە.

لەدوای تاوتوێکردنی هەمەلایەنەی شێوازەکانی رووبەرووبونەوەی ئەم دیاردەیە لەسەر هەرێمی کوردستان، پێویستی دانانی پلانی گونجاو و تەرخانکردنی بوودجەی پێویست دووپاتکرایەوە بۆ دروستکردنی بەنداوی بچووک لەپێناو گلدانەوەی ئاوی باراناو و دواتر سودلێوەرگرتنەوەی لەبواری کشتوکاڵیدا.

هەروەها جەخت لەوەکراوەتەوە کەدەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەماهەنگی بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی شێوازەکانی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکان بەجۆرێک کە بە‌رژە‌وە‌ندی هەرێمی کوردستان لە‌بە‌رچاو بگیریت و ئەو بارگرانییە کەمبکاتەوە کەبەهۆی ووشکەساڵییەوە رووبەرووی ناوچەکە دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا