خەو و خڵەفان پەیوەندیەکی مەترسیداریان هەیە

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوەیەک لەم دواییانەدا ئەنجام دراوە، مەترسیەکانی پەیوەندی نێوان خەو و خڵەفان ڕوون دەکاتەوە.

ڕاپرسیەک لەسەر ٨٠٠٠کەسی بەتەمەن لە بەریتانیادا کراوە، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی تەمنیان لە نێوان ٥٠ بۆ ٧٠ساڵیدایە ماوەی ٦ کاتژمێر کەمتر لە شەودا خەوتوون، مەترسی توشبوونیان بە خڵەفان زیاترە.

لەو توێژینەوەیەدا دەرکەوتووە، نیشانەکانی خڵەفان لە ٪٢٠ بۆ لە ٪٤٠ لەو کەسانەدا زیاترە کە ماوەیەکی کەم دەخەون لە شەوداو تەمەنیان لە نێوان ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵیدایە، بەراورد بەو کەسانەی شەوان ٧کاتژمێر دەخەون بە شێوەیەکی ئاسایی.

هەروەها ئاماژە بەوە دەدەن، کە کەم خەوی جگە لە هۆکارەکانیتری نەخۆشی دڵ و دەمارەکان، میتابۆلیزم و خەمۆکی هۆکارێگی کاریگەر و سەرەکیە بۆ ئەوەی توشی خڵەفان بیت.

بەپێی ڕاپۆرتە جیهانیەکان ساڵانە نزیکی ١٠ ملیۆن کەسی توشبوو بە خڵەفان و لەبیرچوونەوە تۆمار دەکرێت، پێشنیار دەکەن تا دەتوانن خەڵک لە تەمەنی گەنجیەوە بە شێوەیەکی تەندروست بخەون چەند کاتژمێرێکی باش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا