جیاوازی نێوان نیشانەکانی هەستیاری و کۆرۆنا

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ گۆڕینی وەرزدا و هاتنی وەرزی بەهار بەشێکی زۆری کەسەکان توشی هەستیاری وەرزی دەبن، ئەمەش دوودڵی لای کەسەکان دروست دەکات بەهۆی لێکچوونی هەندێک نیشانەی هەستیاری و ڤایرۆسی کۆرۆنا.

پڕۆفیسۆری سنگ و هەستیاری لە کۆلیژی پزیشکی زانکۆی ئەزهەر تەها عەبدولحەمید دەڵێت: هەستیاری نەخۆشیەکی باوە لە وەرزی بەهاردا دیارترینیشیان هەستیاری لوتە، نیشانەکانیشی ئاوی لوت، پژمین، سەر ئێشە و هەندێک جاریش حاڵەتەکە گەشە دەکات و دەگۆڕێت بۆ هەوکردنی قورگ.

پزیشکەکە ئەوەشی خستەڕوو نەخۆشیەکی دیکەی بەهار هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵەکانە، نیشانەکانیشی، ئازاری گەدە و گرژبوونی، دڵ تێکەڵ هاتن، ڕشانەوە و سکچوون بەپێی قسەی پزیشکەکە ئەمەش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و نامینێت.
هەروەها ڕەبۆش یەکێکە لەو نەخۆشیانەی باوە و بۆماوەیش ڕۆڵێکی زۆری هەیە لە توشبوونی کەسەکاندا، نیشانەکانی قورسی هەناسەدان و کۆکەی بەردەوامە.

كيف تفرق بين أعراض حساسية الربيع وأعراض كورونا؟ - Alghad

پزیشکەکە دەڵێت نیشانەکانی هەستیاری وەرزی و ڤایرۆسی کۆرۆنا لێکدەچن، بەڵام بەچەند نیشانەیەک دەتوانرێت جیابکرێتەوە، بۆ نموونە بەرزی پلەی گەرمی لە توشبوانی کۆرۆنادا و نەبوونی یان زۆر دەگمەنە ڕودەدات لە حاڵەتی هەستیاری وەرزیدا، کۆکەی وشک و قورسی هەناسەدان و ئازاری لەش و ماسولکەکان نیشانەی کۆرۆنان بە دەگمەن لە توشبوانی هەستیاری وەرزیدا ڕودەدەن، بۆیە پزیشکەکە ڕێنمایی دەدات کۆبونەوە و چونەدەرەوە لە وەرزی بەهاردا کەم بکەنەوە، ئەگەر زۆر پێویستیش بوو بە ڕێنماییەوە بچنە دەرەوە.

پزیشکێکی دیکە دەڵێت هەستیاری لە وەرزی بەهاردا بەهۆی کرانەوەی گوڵەکان و بڵاوبونەوەی دەنکە هەڵاڵەکانەوە ڕودەدەن نیشانەکانیشی، خورانی لوت، توشبوو لە شەودا هەست بە قورسی هەناسەدان دەکات و لە ڕۆژدا کەمدەبێتەوە، هیچ بەرزییەکی پلەی گەرمی لەگەڵدا نییە بە دەگمەن نەبێت، کە بەرزی پلەی گەرمی یەکێکە لە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا