پێنج شەربەت لەمانگی ڕەمەزاندا ڕێگری لە وشکبوونەوەی جەستە دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ گۆڕانی کەش و هەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەرگری جەستە بەرامبەر نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان کەمدەبێتەوە، لەمانگی ڕەمەزانیشدا جەستە پێویستی بە شێدارییەکی زیاتر هەیە بۆئەوەی لەکاتی بەڕۆژووبووندا ڕوبەڕووی کێشەی تەندروستی نەبنەوە.

پێنج شەربەتی سروشتی لەمانگی ڕەمەزاندا ڕێگری لە وشکبوونەوەی جەستە دەکەن:

-شەربەتی مانگۆ
بەشێوەیەکی گشتی مانگۆ یەکێکە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، شەربەتی سروشتی مانگۆ جگە لەوەی تام و بۆنێکی تایبەتی هەیە جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت.

طريقة عمل عصير المانجو المثلج - شملولة

-شەربەتی شوتی
وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت و شێداری دەکاتەوە.

Wassermelone: So kannst Du sie verwenden

-شەربەتی کیوی
کیوی یەکێکە لەو میوانەی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە، یارمەتی کرداری هەرس دەدات و کۆنتڕۆڵی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەکات، خواردنەوەی شەربەتەکەی لە کەش و هەوای گەرمدا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی و شێدارکردنەوەی جەستە هەیە.

عصير الكيوي والتفاح الأخضر | مجلة الجميلة

-شەربەتی ئەنەنانس
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان پارێزگاری لە شێداری جەستە دەکات و بەرگری لەش دژی نەخۆشیە ڤایرۆسیەکان بەهێز دەکات.

دراسة: عصير الأناناس أكثر فاعلية 5 مرات من دواء السعال | الوفد

-شەربەتی پڕتەقاڵ
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە یارمەتی تەندروستی جەستە دەدات و لە وشکبوونەوە دەیپارێزێت.

Erschreckende Studie: So schädlich ist ein Glas Saft | GQ Germany

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا