پۆڵەتیک پرێس
توشبووانی نەخۆشییەکانی گورچیلە سیستمی خۆراکی تایبەت بەخۆیان هەیە بۆئەوەی جەستەیان ڕووبەڕووی کاریگەری لاوەکی نەخۆشییەکە نەبێتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی “EVERYDAYHEALTH” توشبووانی نەخۆشییەکانی گورچیلە پێویستە ئەو میوانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسان و ڤیتامینەکان، چونکە سوودێکی زۆریان بۆی هەیە ئەوانیش:
-شلیک
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سی، مەنگەنیز و ڕیشاڵەکانە پارێزگاری لە تەندروستی گورچیلەکان دەکات و یارمەتی باشتربوونی کردارەکانی دەدات.
-سێو
ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم و فۆسفۆڕی تێدایە یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، هەروەها سوودێکی زۆری بۆ کردارەکانی گورچیلە هەیە.
-ترێ
هەموو ئەو ماددانەی تێدایە کە بۆ جەستە بەسوودن وەک ڤیتامین سی، پۆتاسیۆم، فۆسفۆڕ، ڕیشاڵ، زینک و مەنگەنیز پارێزگاری لە تەندروستی گورچیلەکان دەکات.
-ئەنەناس
بەیەکێک لە میوە باشەکان بۆ تەندروستی گورچیلە دادەنرێت و ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەرگری جەستە بەهێزەکات و ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی پەستانی خوێندا هەیە.