پێرێز ئامانجی سەرەکی سوپەرلیگ ئاشکرا دەکات

سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید دڵنیایی دەداتە هەوادارانی تۆپی پێ و ئامانجی سەرەکی سپۆرلیگ ئاشکرا دەکات

پاش ٢٤ کاتژمێر لە فەرمی بوونی پاڵەوانێتی سوپەرلیگ کاردانەوە و ڕەخنەی زۆر لێکەوتە و ناڕەزایی زۆر بەدوای خۆیدا هێنا ، خولی سوپەرلیگ کە بە پاڵەوانێتی یانە گەورەکان ناوی دەرکردوە ، لیستی دامەزرێنەرانی خولەکە شازدە یانەی لەخۆگرتووە، کە بە نازناوی “شەش گەورە” ی ئینگلتەرا ناونراوە، کە بریتین لە یانەی مانچستەر یوونایتد، مانچستەر سیتی، لیڤەرپوڵ، ئەرسناڵ، چێڵسی و تۆتنهام، هەروەها سێ یان لە ئیتاڵیا: ئەی سی میلان، ئینتەر میلان، یۆڤانتۆس و سێ یانە لە ئیسپانیاوە: ڕیاڵ مەدرید، بەرشەلۆنە و یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید .

هەر یانەیەک بەشداری تیا بکات سەرەتا ٣.٥ ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت وەردەگرێت ، پێرێز ڕایگەیاند خوولەکە تایبەت نییە بەپارە پەیداکردن ئامانج لەم خوولە گێرانەوەی بینەری گەنجە بۆ تۆپی پێ .

لە کۆتایدا پێرێز ووتی دڵنیابن ئامانجی سەرەکی سوپەرلیگ ڕزگارکردنی تۆپی پێیە لە تیاچوون .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا