بێڵ چی كردووە لە كاتی ماڵئاوایی دا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
دواجار سەریەشەكەی زەینەدین زێدان كۆتایی هات بە ڕۆیشتنی گاریس بێڵی وێڵزی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید و بە تەواوەتی لە كۆڵی بۆوە.

ڕۆژنامەكانی ئیسپانیای نزیك لە یانەی شاهانەوە ئاشكرایان كردووە كەوا گاریس بێڵ هەڵسوكەوتێكی سەیری ئەنجام داوە كاتێك چۆتە باڵدیبیباس بە مەبەستی ماڵئاوایی كردن لە هاوڕێكانی كە بە لای زۆربەیانەوە شتێكی ناخۆش و نامۆ بووە بەو پێیەی ئەوان ماوەی چەندان ساڵە هاوڕێن و بە یەكەوە چەندان نازناوی گەورەیان بە دەستهێناوە.

بێڵی تەمەن 31 ساڵ كاتێك چۆتە ژووری خۆگۆڕین و دواتریش لە یاریگای مەشقەكاندا ماڵئاوایی لە هەندێك لە یاریزانەكان كردووە و ئەوانی تری پشت گوێ‌ خستووە ئەمەش لای یاریزانەكان و دەستەی هونەری یانەكە بە هەڵسوكەوتێكی ناخۆش و ناوەرزشی هەژمار كراوە.

پاش ڕۆیشتنی ئەو یاریزانەی هۆكاری بردنەوەی 2 لەو 4 چامپیۆنس لیگە بوو كە ڕیاڵ لە 6 ساڵی ڕابردوو بە دەستی هێنا هاوكات لەگەڵ 2 نازناوی لالیگا و جامێكی پادشا و چەند نازناوێكی سوپەر و جامی جیهانی یانەكان ئیدی زێدان لەو سەریەشەیەی كورسی یەدەگەكانی ڕزگاری بوو گاریس بێڵیش بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێك و بە نیو مووچە لە لایەن تۆتنهام و نیوەكەی تری لە لایەن ڕیاڵەوە گەڕایەوە ئینگلتەرا.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا