بە وێنە.. مردنی دەیان دۆلفین و ماسی

پۆڵەتیک پرێس

هەفتەی ڕابردوو نزیکەی ٨٠ دۆلفین و ژمارەیەکی زۆر ماسی، لە کەناراوەکانی نافیقا نزیک پایتەختی غانا، بە مردوویی لە کەنارەکەدا دۆزرانەوە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش لێکۆڵینەوەیان دەست پێکردووە.

تا ئێستا هۆکاری مردن ماسی و دۆلفینەکان ئاشکرا نەکراوە، بەرپرسانیش بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە، تیایدا ڕایانگەیاند تیمێکیان ناردۆتە کەنارەکە تاوەکو دڵنیا ببنەوە لە هۆکاری مردنیان.

هەروەها ڕێکخراوەکان ڕایانگەیاند، کە چاودێری بازاڕەکانی ماسی دەکەن تاوەکو، ماسی مردوو بە خەڵک نەفرۆشرێت نەوەک توشی کێشەی تەندروستیان بکات.

مایکڵ ئارسەر دادزی سەرۆکی پاراستنی ماسی و ئاژەڵە دەریاییەکان ڕایگەیاند ژمارەی ئەو ماسی و دۆلفینانەی بە مردوویی دۆزراوەتەوە نزیکەی ٨٠ بۆ ١٠٠ دانە دەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا