دوای ٨٠ساڵ تابلۆیەکی دزراو دەگەڕێندرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

فەڕەنسا ڕایگەیاند، پلانی هەیە بۆ گەڕاندنەوەی تابلۆیەکی شێوەکار، گوستاڤ کلیمت کە ٨٠ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن نازییەکانی لە خاوەنە ڕەسەنەکەی دزراوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٣٨ لە خێزانێکی جولەکە لە وڵاتی نەمسا دزرا.

تابلۆکە لە ساڵی ١٩٠٥ بە بۆیەی زەیتی کێشراوە، لە لایەن هونەرمەندێکی نەمساییەوە، بە ناونیشانی لقی گوڵەکان لەسەر درەختەکان، لە مۆزەخانەی ئۆراس لە پاریس هەڵواسرابوو.

رۆزلین باشلو وەزیری ڕۆشنیبیری فەڕەنسا، بە ڕۆژنامەیەکی ڕاگەیاند گەڕاندنەوەی تابلۆکە ئەرکی سەرشانمانە بۆ ئەو خێزانانەی کە پێویستە.

بە هەزاران کاری هونەری لەلایەن نازییەکانەوە دزران  هەتا ساڵی ١٩٤٥، دوای ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان نازییەکانیان بەزاند، هەرچەندە زۆرێک لە دەستکەوتەکانیان گەڕێندرانەوە، بەڵام لە ئێستادا فەڕەنسا زیاتر جەخت لە گەڕاندنەوەیان دەکات.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا