دۆزینەوەی بەردێکی پیرۆز

پۆڵەتیک پرێس

سەڕەرای هەزاران دۆزینەوەی مێژووی بەنرخ و گەورە لەلایەن زانایان و توێژەرانی سەر زەوی، بەڵام هێشتا هەندێک شوێنی مێژووی هەیە کە هیچ شتێکی لەسەر نازانین، تا ئێستاش زانایان بەدوای دۆزینەوەی بەنرخترین و نوێتریندا دەگەڕێن کە هیچیان لەبارەوە نازانین.

کرێکارانی بیناسازی لە سەنتەرێکی مێژوویی شاری ڕۆما بەردێکی گەورەی پیرۆزیان دۆزییەوە تەمەنی 2000 ساڵە، ئەو بەردە ناسراوە بە بەردی بۆمیرالی یان سیبۆس، بەرزیەکەی شەش پێیە کە بەنزیکی دەکاتە دوو مەتر، لە بەردی جیری نەرم دروستکراوە، کرێکاران لەمانگی حوزەیراندا ئەو بەردەیان دۆزیەوە لەکاتی دانانی زێرابێکی نوێ لە چواردەوری مەزاری ئاب کە بەم دواییانە دووبارە خەزێنرابوویەوە، کە لەسەرەتای ئەمساڵدا وەک مۆزەخانەیەک کرایەوە.

عمال بناء يعثرون على «حجر مقدس» عمره 2000 سنة

بەردە دۆزراوەکە یەکێکە لە دەیان بەردی هاوشیوە کە تایبەتمەندە بە پۆمەریەمی ڕۆما، ئەویش ئەو دیوارەیە کە نوێنەرایەتی سنوری پیرۆزی شاری کۆنی ڕۆمای ناوەوە و دەرەوەی کردووە لەگەڵ ئەوەشدا کشتوکاڵ کردن و چەک تێیدا قەدەغەکراوە، بەپێی یاسای ڕۆما هەر شتێک لە ناوەوەی پۆمەریەمی بەشێکە لە شاری ڕۆما و ناسراوە بە ئورب، هەموو شتێکیش لە دەرەوەی ئەوێ تەنها خاکێکە و ناسراوە بە ئاگەر.

لەگەڵ ئەوەی 10 بەردی پۆمەریەمی لە پێشتردا دۆزراونەتەوە، بەڵام ئەمە یەکەم بەردی دۆزراوەیە لەماوەی زیاتر لە 100 ساڵدا، نەخشی لاتینی لەسەر بەردەکە دەرکەوتووە فراوانبونی شارەکە لەساڵی 49ی زاینیدا لەسەر دەستی ئیمبراتۆڕ کلۆدیوس پیشان دەدات کە لەساڵانی 41 زاینی بۆ 54 زاینی فەرمانڕەوایی کردووە، لە ئێستادا لە مۆزەخانەی ڤاتیکان نمایش دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا