بەڤیدیۆ..ملیاردێرێک سەرکەوتنی گەشتەکەی پێشان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

جێف بیزۆس ملیاردێری ئەمریکی لە لاپەڕەی تایبەت خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستا گرام گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە، لە کاتی گەشتەکەیدا لە بلوئۆریگن ساتەکانی سەرکەوتنی گەشتەکە پێشان دەدات بە هۆی تاقیکردنەوەی هێزی ڕاکێشانەوە.

ستافی ناو فڕۆکەکە لە گرتە ڤیدیۆکەدا وا دەردەکەوێت زۆر خۆشحاڵبن، کاتێک دەگەنە بۆشایی ئاسمان و لە سەر کورسیەکانی خۆیان بەهۆی هێزی ڕاکێشانەوە بەرز دەبنەوە، بەیەکەوە دەست بە پێکەنین دەکەن و یاری دەکەن.

موشەکە نوێیەکەی شێپارد، کە هەڵگری کەپسولێکە، چوار سەرنشینی هەڵگرتبوو، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لە بیابانی ڕۆژئاوای تەکساس کە نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر لە شاری ڤان هۆرن دورە هەڵدرا.

جێف بیزۆس لەگەڵ مارکی برای، فڕۆکەوانێک کە تەمەنی ٨٢ ساڵە، لەگەڵ یەکەم کڕیاری بلو ئۆریگن بە ناوی ئۆلیڤەر دامۆنی تەمەن ١٨ ساڵ بە ڕەگەز هۆڵەندی، گەشتەکەیان ئەنجام دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا