دەوڵەتی یاسا تانە لە یاسای بودجەی گشتی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

بەبیانوی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار، فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكی لە دادگای فیدڕاڵی تانە لە یاسای بودجەی گشتی دەدات كە هەفتەی پێشوو لە پەرلەمان پەسەندكرا.

عەبدولسەلام مالیكی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلارو گرفتی فەرمانبەرانی گرێبەست و چەند هۆكارێكی دیكەوە لە دادگای فیدڕاڵی تانە لە پەسەندكردنی یاسای بودجە دەدەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، چەند ماددەیەكی دیكەش كە ئەوان ناكۆكن لەگەڵیدا بە تایبەت بابەتی موچەی شەهیدان و پلەی وەزیفی بۆ پارێزگای بەسرە.

ئەوەش لەكاتێكدایە چوار شەممەی رابردوو پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراقی بۆ ساڵی 2021 پەسەندكرد.

فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا بەهۆی ناڕەزاییان لە بەشێك لە بڕگەو ماددەكانی پرۆژە یاساكە بایكۆتی كۆبونەوەكەیان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا