دەوڵەتی یاسا داوای لێپێچینەوە لە كازمی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپێچی دەستووری كردووە و دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت.

محەمەد سەیهود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: لەدوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق مستەفا كازمی لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت، بەهۆی ئەوپێشلكارییە دەستوورییانەی لەماوەی حكومڕانیدا ئەنجامیداوە.

محەمەد سەیهود راشیگەیاند: یەكێك لە پێشێلكارییەكان ئەنجامدانی گرێبەست و رێككەوتنە لەگەڵ كۆمەڵێك كۆمپانیا كە بەپێی دەستوور حكومەتی كاربەرێكەر ئەو ماف و دەسەڵاتەی نییە.

ئەندامەكەی دەوڵەتی یاسا ئاماژەی بەوەشدا ئێستا هەموو لایەنەكان لە هەوڵی پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزدان كە بتوانێت لە ئاست خواست و چاوەڕوانییەكاندا بێت و بتوانێت خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بۆ هاووڵاتیانی عێراق دابینبكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا