دەوڵەتی یاسا مەرجی خۆی بۆ تێپەڕاندنی بودجە ئاشكراكرد

پۆڵەتیك پرێس

دەوڵەتی یاسا مەرجی خۆی بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021 ئاشكراكردو رایگەیاند، بە مەرجی دابەزینی بەها دۆلار بەرانبەر دیناری عێراقی دەنگ بە بودجە دەدەن.

كاتع ركابی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە، دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار كاریگەری زۆر خراپی بۆ هاوڵاتیان و بازرگانان و كەرتی تایبەت و بەڵێندەران هەبووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ناكرێت لە دانیشتنی داهاتوودا بەبێ دانەبەزاندنی بەهای دۆلار بودجەی گشتی تێپەڕێنرێت، فراكسیۆنەكەشیان بەو مەرجە دەنگ بە بودجەكە دەكەن كە بەهای 100 دۆلار بۆ 120 هەزار دینار دابەزێت.

ئەوەش دەخاتەڕوو، هەروان نین دەیانەوێت بەهای دۆلار دابەزێت، بەڵكو فراكسیۆنەكانی دیكەی وەك كورد و شیعیەو سونەكانیش هەمان داواكارییان هەیە، چونكە نرخی نەوت زۆر بەرز بوەتەوە ئەوەش وایكردووە رێژەی كورتهێنانی بودجە كەم ببێتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، پێشتر بانكی ناوەندی عێراقی بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بە 118 هەزار دیناری عێراقی دیاریكربوو، بەڵام لەماوەی رابردودا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بۆ 145 هەزار دیناری عێراقی بەرزكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا